ئەو پرسیارانەی قوتایبیەکی پۆلی ١٢ هەیەتی

وەڵام / سیستەمی زانکۆلاین سیستەمێکی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی ١٢یە لە بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئەو بەشانەی لە زانکۆلایدا هەن بریتین لە ( کۆلێژە پزیشکیەکان – کۆلێژە ئەندازیاریەکان – کۆلێژەکانی زانست – یاسا – چەند بەشێکی تر.. ) لەم سیستەمە ٪٨٠ی ژمارەی کورسیەکان بۆ ئەو خوێنداکارانە دابین کراوە کە دانیشتووی ئەو پارێزگایەن کە زانکۆکەی لێیە ٪٢٠ەکەی تری بۆ پارێزگاکانی تری هەرێم دابین کراوە

وەڵام / سیستەمی پارالێل یەكێكە لەو سیستەمانەی كە چەند ساڵێكە وەزارەتی خوێندنی باڵا پەیڕەوی دەكات بۆ وەرگرتنی بەشێك لە قوتابیانی قۆناغی یەكەم لە زانكۆ و پەیمانگاكان لەبەرامبەردا بڕێک پارە وەردەگیرێت لەفێرخوازەکە ، كە تێیدا دوو جۆر قوتابی وەردەگیرێت لەو كۆلێژو بەشانە، كە جۆری یەكەمیان ئەو خوێنکارانەن بەهۆی گەورەیی تەمەنیان لە زانكۆو پەیمانگاكان لەکاتی بەیانیان وەرناگیرێت ، دووەم جۆریشیان ئەو قوتابی و خوێندكارانەن كە نەیانتوانیوە نمرەیەكی شایستە بە حەزو خولیای ئەو كۆلێژ و بەشانە بەدەست بێنن كە ئارەزوویان لێیە

وەڵام/ کریدیت سیستەمێکی وەرگرتنی خوێندکارە بۆ بەشەکانی زانکۆ، ئەم جۆرە سیستەمە بۆ هەموو بەشەکان بەکارەهێنرێت و ئیجبارییە خوێندکار تەنها بەم شێوەیە فۆڕمەکە پڕ ئەکاتەوە، کە ئەویش %70 کۆی معەدەلی خۆی بۆ حساب ئەکرێت و ئەو ڕێژەی %30 کە ئەمێنێتەوە، پەیوەست ئەبێت بە وانە پەیوەندیدارەکانی ئەو بەشەی ئەیەوێت بۆی بڕوات

ئەم سیستەمە بۆ بەشە پزیشکییەکان بەکارناهێنرێت.

وەڵام / لە سیستەمی خوێندنی ئێواراندا پێشکەشکردنی داخوازی خوێندکار بە رێگای زانکۆلاینەوە دەبێت و بە هەمان شێوەی پارالێل قوتابی پێویستە کرێی خوێندن بدات، بۆ زانکۆ نابێت لە ٦٥ کەمتر بێت وە بۆ پەیمانگا نابێت لە ٥٥ کەمتر بێت

وەڵام/ بەڵێ ماوە، بەڵام ئەبێت لەماوەی دووساڵ وانەکە ڕاست بکاتەوە و لێی دەربچێت، واتا تاوەکوو دووساڵ ئەتوانێت تاقیکردنەوەی یەک بابەتی یان دوو بابەتی ئەنجام بدات، گەر دووساڵ لەسەر یەکتر بکەوێت ئەبێت بۆ ساڵی سێیەم و دواتر تاقیکردنەوەی تەمهیدی بکات بۆ هەموو وانەکان.

وەڵام/ بەڵێ ماوە، بەڵام تەنها بۆ ئەو خوێندکارانە ئەبێت کە دووساڵ لەسەر یەکتر ئەکەون و ئەیانەوێت بۆ ساڵی سێیەم بیکەن بە دەرەکی تەمهیدی

وەڵام / نەخێر نەماوە

وەڵام/ خوێندکار ئەتوانێت 2 ساڵ لە قوتابخانە بمێنێتەوە، گەر ئەو 2 ساڵە هەر بکەوێت و ببێت بە ساڵی سێیەم ئەبێ لە ساڵی سێیەمەوە بڕواتە قوتابخانەی ئێواران

وەڵام/ خوێندکار گەر بیەوێت لە زانکۆ بە خۆڕایی بخوێنێت، ئەبێت معەدەلی لە 65 بۆ سەرەوە بێت، گەر لەو ڕێژەیە کەمتر بێت ئەبێت بە ئێواران یان پارالێڵ بخوێنێت.

بۆ پەیمانگا، ئەبێت خوێندکار معەدەلی لە 60 بۆ سەرەوە بێت گەر لەو ڕێژەیە کەمتر بێت ئەبێت بە ئێواران یاخود پارالێڵ بخوێنێت لە پەیمانگاکان.

وەڵام/ بەڵێ ئەتوانێت بە خۆڕایی ئەوکاتە بخوێنێت.

وەڵام/ بەڵێ ئەتوانێت بە خۆڕایی بخوێنێت ئەوکات.

وەڵام// نەخێر ناتوانێت ڕاستەوخۆ بڕوات، گەر بیەوێت بەشەکە بگۆڕێت ئەبێت بگەڕێتەوە بۆ پۆلی 10ـی ئامادەیی و لەوێوە دەست بە خوێندن بکاتەوە.

ئەگەر ئەتەوێ بۆ بەشە پزیشکییەکان تەرکی بکەی

ئەبێ معدلی گشتی دەرسەکانت واتا معدلی هەر حەوت دەرسەکەت 85 یان زیاتر بێت

ئەگەر بۆ بەشە ئەندازیارییەکان تەرکی بکەی

دەبێ معدلی هەر حەوت دەرست 80 یان زیاتر بێت

بۆ بەشە علومەکانیش معدلت 75 یان زیاتر بێت

بۆ نمونە تۆ معدلی هەر 7 دەرسەکەت 86 ە بەڵام معدلت بە بێ کوردی و عەرەبی 90ە ئەوکات سیستەم خۆی ئۆتۆماتیکی کوردی و عەرەبیت بۆ تەرک ئەکات ئەشتوانی تەنها کوردی تەرک بکەی یاخود تەنها عەرەبی تەرک بکەیت

بە خوولی یەک یان خوولی دووش تەواوی بکەی کێشە نیی هەر ئەتوانی تەرکی بکەیت

قوتابی دەرەکی یان یەک بابەتی و دوو بابەتیش بیت هەر ئەتوانی تەرکی بکەیت

ئەتوانی بۆ زانکۆی ئەهلیش تەرکیان بکەیت و مەرجی کۆنمرەی گشتی نییە کۆنمرەت هەرچەند بێت کوردی و عەرەبی ئەتوانی تەرک بکەیت

بەپێی بڕیاری فەرمیش ئەم تەرکردنە تەنها بۆ ئەسماڵ و ساڵی داهاتوو ئەمینێت واتە ساڵی 2025-2026 نامینێت

پرسیار/ئایا خۆم دەتوانم داوای بکەم یان بۆم دەکەن ئەمە چۆنە ئەم اختیار کردنە؟

وەڵام/خۆت ناتوانی داوای بکەی سیستەمی زانکۆڵاین ئۆتۆماتیکی بۆت دەکات بە سوود مەند بوون

پرسیار/ئایا قوتابی وێژەیی دەگرێتەوە ؟

وەڵام/نەخێر بەس زانستی

پرسیار/دەتوانم تەنھا کوردی لابەرم ؟

وەڵام/بەڵێ

پرسیار/دەتوانم تەنھا عەرەبی لابەرم ؟

وەڵام/بەڵێ

پرسیار/دەتوانم ھەردوو وانەی کوردی و عەرەبی بەیەکەوە لابەرم ؟

وەڵام/بەڵێ

پرسیار/ئایا قوتابی دوو ساڵە و سێ ساڵەش دەتوانن سوود مەند دەبن ؟

وەڵام/بەڵێ

پرسیار/ئایا قوتابی وێژەیی دەگرێتەوە ؟

وەڵام/نەخێر تەنھا بەشی زانستی

پرسیار/ئایا پەیمانگا پزیشکیەکان دەگرێتەوە ؟

وەڵام/نەخێر کوردی و عەرەبی لە پەیمانگا پزیشکیەکان لەسەر پشتت ھەژمارە و حسابە

پرسیار/چەند بەشی علوم دەگرێتەوە ئایا بۆ ھەموو بەشەکانە ؟

وەڵام/نەخێر تەنھا بەشی بایەلۆجی و کیمیا و کۆمپیوتەر بۆ بەشەکانی فیزیا جیۆلۆجی ژینگە ماتماتیک اجباریە اختیاری نیە

پرسیار/ئایا لە زانکۆ ئەھلیەکانیش ئەم بڕیارە ھەیە ؟

وەڵام/بەڵێ

پرسیار/ئایا بۆ زانکۆکانی دەرەوەی وڵات ئەم بڕیارە دەگرێتەوە

وەڵام/نەخێر تەنھا ناوەوەی کوردستانە